کوردپرێس:
عەدنان عوسمان، سکرتێری جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئاماژەی بە مەسەلەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان کردووە و نوویسیویەتی:"تاهێزی چەکداری حیزبی بمێنێت، ئەستەمە بتوانین قسە لەسەر گۆڕانکاری و چاکسازی بکەین. هێزی حیزبی مەچەکی ئاسنینی حیزبە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵگا و بەتایبەت ئابورییەکەی".
سکرتێری جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان دەشڵێت:" وەهمە بەبێ کۆتاییهێنان بەو هەمو هێزە چەکدارە حیزبییە، قسە لەسەر کۆمەڵگەی مەدەنی و سەروەری یاسای و کاری دامەزراوەیی بکرێت".
Your Comment