عەدنان عوسمان: تا هێزی چەکداری حیزب بمێنێت، ئەستەمە قسە لەسەر چاکسازی بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت تاهێزی چەکداری حیزبی بمێنێت، ئەستەمە بتواندرێت قسە لەسەر چاکسازی و گۆڕانکاری بکرێت.

کوردپرێس:

عەدنان عوسمان، سکرتێری جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئاماژەی بە مەسەلەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان کردووە و نوویسیویەتی:"تاهێزی چەکداری حیزبی بمێنێت، ئەستەمە بتوانین قسە لەسەر گۆڕانکاری و چاکسازی بکەین. هێزی حیزبی مەچەکی ئاسنینی حیزبە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵگا و بەتایبەت ئابورییەکەی".

سکرتێری جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان دەشڵێت:" وەهمە بەبێ کۆتاییهێنان بەو هەمو هێزە چەکدارە حیزبییە، قسە لەسەر کۆمەڵگەی مەدەنی و سەروەری یاسای و کاری دامەزراوەیی بکرێت".

News Code 190007

Your Comment

You are replying to: .
captcha