کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 6ی ئەیلوولی 2020 رۆژنامەی سەباحی توركی لهژمارهی نوێیی خۆیدا ئهوهی ئیدعای کردووە، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) دهیهوێت پارتێكی نوێ دامەزرێنێت.
لە رۆژنامەی (سەباح)ـی توركیدا مەحموود ئوڤوور نوسەری دیاری نزیك لە پارتی داد و گەشەپێدان وتارێكی نووسیوه و دهڵێت، "دەمیرتاش نامەی سیاسیی ئاراستەی چەند كەسێك كردووە بۆ دامەزراندنی پارتێكی نوێ و دووركەوتنەوە لە هەدەپە".
ئەو نووسەرە ئیدعاشی کردووە: "دەمیرتاش لە هەدەپە نیگەرانە و چیتر ناتوانێت بهردهوام بێت لهكاركردنی له ڕێزهكانی ئەو حزبە".
Your Comment