بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، گەیشتنە ئەنکەرای پایتەختی تورکیا و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیاندا لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ بوونەوە و هەر وەک سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاش پێشووتر رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ کاتژمێر(٢:٠٠)ی پاشنیوەڕۆ نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی کۆماریی لە ئەنکەرا کۆبوونەوە.
لەو سەردانەدا شاندی یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون لە هەریەک لە کەریم شنگالی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و فەڵاح مستەفا، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
تۆڕی میدیایی ڕووداو بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا باسیان لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی کردەوە، "له‌مباره‌يه‌شه‌وه سه‌رۆكى توركيا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره يارمهتيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه و هه‌موو پێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و دوايين هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و ئاڵۆزييه‌كانى سنوور كراوە، هه‌روه‌ها دۆخى گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment