نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لە ئەنکەرا کۆبوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری لە ئەنکەرای پایتەختی تورکیا کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، گەیشتنە ئەنکەرای پایتەختی تورکیا و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیاندا لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ بوونەوە و هەر وەک سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاش پێشووتر رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ کاتژمێر(٢:٠٠)ی پاشنیوەڕۆ نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی کۆماریی لە ئەنکەرا کۆبوونەوە.

لەو سەردانەدا شاندی یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون لە هەریەک لە کەریم شنگالی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و فەڵاح مستەفا، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

تۆڕی میدیایی ڕووداو بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا باسیان لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی کردەوە، "له‌مباره‌يه‌شه‌وه‌ سه‌رۆكى توركيا دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره‌ يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه‌ و هه‌موو پێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و دوايين هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و ئاڵۆزييه‌كانى سنوور كراوە، هه‌روه‌ها دۆخى گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.‌

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189956

Your Comment

You are replying to: .
captcha