کوردپرێس: نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2-9-2020 له چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى پرلەمانی عێراق كۆ بووه‌وه.
ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرسەکانی پرۆسه‌ى سياسى و كارى پەرلەمان و ياسادان، دادگاى فيدرالى و ميكانيزمى كانديد كردنى ئه‌ندامانى تاوتوێ کران.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژادنى داهاتووى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى گشتيى وڵات به‌تايبه‌تى ناوچه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى دژى رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پێويستييه‌كانيان، په‌تاى كۆرۆنا، دۆخى پێكهاته‌كان، تاوتوێی کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment