کوردپرێس: سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، دوای ئەوە دێت کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بڕیاریدا سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە.
لەمبارەوە تەلەفیزیۆنی ڕووداو ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئیمانوێل ماکرۆن بووە و پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت، "چونکە لەبەر کەمیی کات ماکرۆن ناتوانێت سەردانی ھەولێر بکات و تەنیا چەند کاژێرێکیش لە بەغدا دەمێنێتەوە".
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەتا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ دەبێتەوە و دواتر لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و دواتر لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆ دەبێتەوە. پاشان لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆ دەبێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment