کوردپرێس:
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران ڕۆژی چوارشەمە 12ی خەرمانانی 1399 بەرانبەر بە 2ی سێپتەمبێری 2020، لە حوکمێکدا بەڕێز حاجی "شێخ عەبدولڕەزا پوور زەهبی"ی وەک نوێنەری خۆی لە پارێزگای کوردستان دەستنیشان کرد و لە حوکمەکەیدا بە ئەمەگەوە باسی هاووڵاتییانی کوردی ئێران دەکات.
لە حوکمەکەی ڕێبەری باڵای ئێراندا نووسراوە: خەڵکی بەشەرەفی کورد حەقێکی گەورەیان بە سەر ئێرانەوە هەیە و کاتی خۆی پشتگیریی هێزە موجاهیدەکانی ئێرانیان کرد و لە شەڕی سەپاوی سەر ئێرانیش و لە بەرپەرچدانەوەی نەیارانی شۆڕشیشدا پشتیوانی ئێران بوون و ئیمانی تەواویان بە ئیسلام هەیە و ڕێزی تایبەت بۆ ئەهلی بەیتی پێغەمبەر (د.خ) دادەنێن و وەفایان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران نواندووە.
ڕێبەری باڵای ئێران هیوای سەرکەوتنی بۆ جەنابی حوسێنی شاهڕوودی خواستووە کە بۆ ماوەی دە ساڵ نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران و سەرۆکی ناوەندی گەورەی ئیسلامیی خۆرئاوای ئێران بوو و لە حوکمەکەدا داوای لە بەڕێز پوورزەهبی کردووە بە یەک چاو سەیری سونە و شیعەی ناوچەکە بکات و ڕێز لە زانایانی ئاینیی ناوچەکە بگرێت.
Your Comment