هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان عێراق و تورکیا درێژ کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی رایگه‌یاند گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تورکیا تا 1/10/2020 هه‌ڵپه‌ساردووه‌، ئه‌و بڕیاره‌یان له‌سه‌ر داواکاری تورکیا داوه‌ و ئامانج لێی بۆ رێگریکردنه‌ له‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، "ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی تورکیا به‌ لایه‌نی عێراقیی راگه‌یاندووه‌، له‌ چوارچێوه‌ی رێکاره‌کانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا و به‌گوێره‌ی راسپارده ته‌ندروستییه‌کانی وڵاته‌که‌یان، بڕیاریان داوه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی نێوانیان بۆ ماوه‌ی مانگێک هه‌ڵپه‌سێرن، بۆیه‌ عێراقیش له‌سه‌ر ئه‌م داوایه‌ رازی بووه‌ و بڕیاری هاوشێوه‌ی داوه‌".

ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تکرده‌وه‌ که‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن، گوایا هۆکاری سیاسی له‌پشت ئه‌و بڕیاره‌یانه‌وه‌یه‌ و روونیکرده‌وه‌، "جگه‌ له‌ رێکاره‌کانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا هیچ هۆکارێکی دیکه‌ له‌پشت ئه‌و بڕیاره‌ی تورکیا و عێراقه‌وه‌ نییه‌".

پێشتریش ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی تورکی له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاته‌که‌یان بڕیاری دابوو، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانیان له‌گه‌ڵ عێراق تا 1ی ئه‌یلوول رابگرن، به‌ڵام دواتر بۆ ماوه‌ی مانگێکی دیکه‌ درێژکرایه‌وه‌ و تا 1ی مانگی ئۆکتۆبه‌ر کار به‌ بڕیاره‌که‌ ده‌کرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189909

Your Comment

You are replying to: .
captcha