ڕەنگە سەرۆکی فەڕەنسا لە بەغدا چاوی بە بەرپرسانی کورد بکەوێت

بەشی جیهان- دوای ئەوەی ماکرۆن بڕیاری داوە سەردانی عێراق بکات، بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆ بببێتەوە.

کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە، جیاواز لە سەردانەکانی پێشووتری سەرکردەکانی فەرەنسا، ئەمجارەیان ماکرۆن پلانی نییە سەردانی هەولێر بکات، بەڵام چاوەڕێ دەکات سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان بچنە بەغدا بۆ بینینی ماکرۆن.

ماکرۆن تەنیا یەک رۆژ لە عێراق دەمێنێتەوە. بابەتی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەی عێراقی پرسی سەروەریی خاکی عێراق دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189907

Your Comment

You are replying to: .
captcha