بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق باس له‌وه‌ده‌کات لیژنه‌یێک بۆ لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی گه‌وره و تاوانه نائاساییه‌کان پێکده‌هێنن، باسی له‌وه‌ش کرد، قۆناغی یه‌که‌می لێکۆڵینه‌وه له راستییه‌کانی پێشێلکاری و توندوتیژیه‌کان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران کۆتایی هاتووه.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگه‌یاند، "بڕیاریان داوە بە پێکهێنانی لیژنەیێکی لێکۆڵینەوەی باڵا تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی و تاوانە نائاساییەکان، که دەسەڵاتی پێویستیان پێده‌درێت بۆ بەدیهێنانی شکۆی دەوڵەت و گەڕانەوەی مافی هاوڵاتیان لە گەندەڵکاران".
کازمی باسی لەوەش کردووە، قۆناغی یەکەمی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی گەڕان بەدوای راستییەکانی پێشێلکاریی دژی خۆپیشاندەرانی تشرین کۆتایی هاتووە.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له‌و چوارچێوه‌دا کارەکانی تۆمارکردنی ناوی بریندار و کوژراوانی خۆپیشاندانەکان دەستیپیکردووە بۆ ئەوەی ئامارێکی دروستیان دەستبکەوێت تا بتوانن مافەکانیان بۆ دابین بکەن.
له‌به‌شێکی تری قسه‌کانیدا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، هەڵبژاردنی پێشوەخت لە کاتی خۆیدا دەکەن و حکومەت پابەندە بە بەڵێنەکانییەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment