کوردپرێس: لەراگەیەندراوێکدا ئاسایشی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە، لەمیانی بەردەوامی بەدواداچوون و چاودێری کردنی جموجۆڵی "تیرۆریستان" و شەونخوونیی ھێزەکانی دەزگای ئاسایش. ئاسایشی گەرمیان، زانیاری دەستکەوت لەسەر تاقمێکی "تیرۆریستانی چەکداری داعش"، کە ھاتوونەتە چەند ناوچەیێکی گەرمیان و ھەرێمی کوردستان و خۆیان حەشار داوە.
باسی لەوەش كردووە، پاش لێکۆڵینەوە و بەدەست ھێنانی زانیاری جموجۆڵی "تیرۆریستان" خرایە ژێرچاودێری و بەڵگەی تەواو کۆکرانەوە و دوای رەزامەندی دادوەر بەبڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، ھەڵمەتی دەستگیرکردنیان دەستیپێکرد.
رۆژی 13-07-2020 لە ناحیەی سەرقەڵا تیرۆریست (ع.و) دەستگیرکرا کە تەمەنی ٢٧ ساڵە و بەپێی دانپێدانانیدا لە ساڵی 2014ـەوە بەیعەتی بە داعش داواوە لە ناوچەکانی عوزێم، سەڵاحەدین، حەویجە چەکداری داعش بووە بەشداربووە لە ئەنجام دانی چەندین تاوان دژ بە مرۆڤایەتی.
رۆژی 17-07-2020 تیرۆریست (س.س) دەستگیرکرا کە تەمەنی 34 ساڵە و بەپێی دانپێدانانەکەی لە سەرەتای سەرهەڵدانی داعش بەیعەتی پێداون و چەکداربووە لە کەتیبەی عەبدولڕەحمان بن رەبیعە و لە سنووری عوزێم ماوەتەوە.
هەر لە رۆژی 17-07-2020، بەھاوکاری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و راپەڕین لەسەر هەمان بەڵگە و زانیاری لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سنووری رانیە تیریۆریست (غ.س)ی تەمەن 47 ساڵ دەستگیرکرا، کە پەیوەندی بە هەمان گرووپی تیرۆریستییەوە هەبووە و وەک چەکداری داعش بەشداربووە لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە ناوچەی عوزێم.
هەر لە ناحیەی سەرقەڵا ئاسایشی گەرمیان لە رۆژی 20-07-2020، تیرۆریست (م.و)یان دەستگیرکرد کە بەهەمان شێوە بەیعەتی بە داعش داوە و پێداویستی لۆجستی بۆ چەکدارانی داعش دابین کردووە و هاوکارییان بووە لە جموجۆڵ و جێبەجێ کردنی کارەکانیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment