عاشوورا هەلێکە بۆ دۆزینەوەی چارە بۆ کێشەکان لە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: یادکردنەوەی رووداوی دڵتەزێنی عاشوورا هەلێکە بۆ دۆزینەوەی چارەی دەستووری بۆ کێشەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە هەشتی خەرمانان، داوای یەکخستنی ریزەکان و بەلاوەنانی ناکۆکییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان و ئاستەنگەکان و دۆزینەوەی چارەی دەستووری بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدای کرد.

نێچیرڤان بارزانی، لە هەژماری خۆی لە توویتەر رایگەیاند: "یادکردنەوەی رووداوی دڵتەزێنی عاشوورا و بیرکردنەوە لە واتا مرۆییە قووڵەکانی لە قوربانیدان و دڵسۆزی و بەهای بەرز، هەلێکە بۆ وانەفێربوون لەپێناو یەکخستنی ریزەکان و بەلاوەنانی ناکۆکییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان و ئاستەنگەکان و دۆزینەوەی چارەی دەستووری بۆ کێشەکان، تاوەکوو سەقامگیری و گەشەکردن و ژیانی ئاسوودە لە عێراق بەدیدێن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189881

Your Comment

You are replying to: .
captcha