ئەمەریکا یەک لەسەر سێی هێزەکانى لە عێراق دەکشێنێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- واڵستریت ژوورناڵی ئەمەریکی بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەمرکا بە نیازە بەشێک لە هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.

کوردپرێس:

بەرپرسێکى وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا پنتاگۆن بە رۆژنامەى وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریكیی رایگەیاندوە، رێژەی یەك لەسەر سێی ئەو هێزانەی ئەمریكا كە ئێستا لە عێراقدان، لەماوەی دوو بۆ سێ مانگی داهاتوودا دەكشێندرێنەوە و بەمەش ژمارەى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق کەم دەبێتەوە بۆ نزیکەى سێ هەزار سەرباز.

بەپێى زانیاریەکانى میدیاکانى ئەمەریکا، پێدەچێت پرسى کشاندنەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق لەم کاتەدا، لە چوارچێوەی سەردانەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ ئەمەریکا گفتوگۆى لەبارەوە کرابێت و بەشێک بێت لە ئەجێنداى نوێى ئەمەریکا لە ناوچەکە، بەتایبەت دواى ئەوەى دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکا چەند جارێک ئاماژەى بەوە کردبوو، کە "پێویستە ئەمەریکا بچێتە دەرەوەى ئەو ناوچانەى، کە تێیدا جەنگ هەرگیز كۆتاییان پێنایەت".

News Code 189873

Your Comment

You are replying to: .
captcha