ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری به‌‌رگری فه‌ره‌نسا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری بەرگریی فەرەنسا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە. دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان به‌ست.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ وەزیری بەرگریی فەڕەنسا ڕایگەیاند، "سەردانی وەزیری دەرەوەی فه‌رەنسا لەکاتێکی هەستیاردایە کە هێشتا عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە پشتگیر و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هەیە، وەک چۆن پێویستمان بە پشتیوانی سیاسی و ئابوریشە، فه‌رەنسا ئەندامێکی کاریگەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، پشتیوانی و هاوکاری زۆری پێشکەش بە عێراق و هەرێمی کوردستان کردوە".بارزانی وتیشی "فه‌رەنسا لە زۆر وێستگە و قۆناغی دژواردا پشتگیری لە هەرێمی کوردستان کردوە، پەیوەندی لە مێژینە هەردوولا پێکەوە دەبەستێتەوە، هەر لە سەردەمی ئەنفالی ساڵی 1986 تا ڕاپەڕینی 1991 و ئازادی عێراق".

نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "فه‌رەنسا مامەڵەیەی دۆستانەو نزیکی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردوە، گەلی کوردستان بەهەمو پێکهاتەکانیەوە هەرگیز ئەو پشتگیریەی فرەنسا لە بیرناکات، حەزدەکەم دوبارە سوپاسی هەڵوێستی سەرۆک ماکرۆن بکەم کە لە ئاڵۆزییەکانی پایزی 2017 دەستپێشخەری کرد و گەمارۆی سیاسی و دیپلۆماسی سەر هەرێمی کوردستانی شکاند".هه‌روه‌ها ئەوەشی خستەڕوو "لەکاتی شەڕی داعشیش وێڕای پشتگیر و هاوکاری سەربازی و ئەمنی، یارمەتی مرۆیشی پێشکەش بە ئاوارە و پەنابەران لە هەمو پێکهاتە ئاینی و نەتەوەکان کرد، بەتایبەت پشتگیریان بۆ خوشک و برایانی مەسیحی و ئێزدی، هەرێمی کوردستانیش پەرۆشی پەرەپێدانی زیاترە لەگەڵ فەرەنسا و دەرگای هەرێم بۆ کۆمپانیا فرەنسیەکان لەسەر پشتە".هه‌روه‌ها هه‌ر له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگریی فەرەنسا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پشتگیری كردنی هه‌رێم و عێراقه‌.هه‌روه‌ها وتیشی "ئێمە لەگەڵ ئێوەداین لەم قۆناغە سەختەدا و لە جەنگی دژی داعشدا لەگەڵتان دەمێنینەوە، فەرەنسا شانازی دەكات لەگەڵ پێشمەرگەدا شەڕی دژی داعش دەكات".جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ین و پێكه‌وه‌ شه‌ڕی دژی داعش ده‌كه‌ین و ده‌بێ جه‌نگه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت بۆ له‌ناوبردنی داعش".

News Code 189867

Your Comment

You are replying to: .
captcha