چالاکیی دەروازەی سنووری مێهران بۆ 4 ڕۆژی هەفتە بەرز کرایەوە

بەشی ئیلام- وتەبێژی گومرگەکانی ئێران ڕایگەیاند چالاکیی دەروازەی سنووری مێهران لە پارێزگای ئیلام بۆ 4 ڕۆژ لە هەفتەدا بەرز کرایەوە؛ ئەوەش لە کاتێکدا کە پێشتر دوو ڕۆژی هەفتە ئەو دەروازە سنوورییە مۆڵەتی کارکردنی هەبوو.

کوردپرێس:

سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی وتەبێژی گومرگەکانی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند مۆڵەت بە دەروازەی سنووری مێهران لە پارێزگای ئیلام دراوە کە کارکردن لەو دەروازە سنوورییەوە بۆ 4 ڕۆژی هەفتە زیاد بکرێت کە پێشتر 2 ڕۆژی هەفتە مۆڵەتی کارکردنی هەبوو.

دەروازەی سنووری مێهران کە سنووری هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا چالاکییەکانی سنووردار کرا و تەنها دوو ڕۆژی هەفتە (یەکشەمە و چوارشەمە) کراوە بوو.

بە بڕیارە نوێیەکەی گومرگی ئێران ئێستا ئەو دەروازە سنوورییە ماوەی 4 ڕۆژی هەفتە کراوە دەبێت (یەکشەمە و دووشەمە و سێشەمە و چوارشەمە).

هەر بە وتەی وتەبێژی گمرگەکانی ئێران سنووری مێهران ئامادەیە ڕۆژانە 250 بارهەڵگری عێراقی داخڵ بکات بۆ بارکردنی کاڵای هەناردەکراوی ئێرانی.

News Code 189857

Your Comment

You are replying to: .
captcha