کوردپرێس:
دوو بەرپرسی ئەمەریكی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، لە شاروچكەی دێرك لە كوردستانی سووریا زرێپۆشێكی ڕووسی و زرێپۆشێكی ئەمەریكی خۆیان لە یەكتر داوە و لە ئەنجامدا چوار سەربازی ئەمەریكی بریندار بوون.
بەپێی لێدوانی ئەوە دوو بەرپرسە ئەمەریكیە، ھیچ رووداوێكی تەقەكردن ڕووی نەداوە لە نێوان ھەردوو لایەندا و برینی سەربازەكانی ئەمەریكییش سووكن.
دوا بەدوای ئەم رووداوە، سەرۆك ئەركانی ھاوبەشی ھێزەكانی ئەمەریكی جەنەڕال مارك میلی، پەیوەندییێكی تەلەفۆنیی لەگەڵ دەستەی ئەركانی ڕووسی، فەریق ڤالیری گیراسیمۆف ئەنجام دا.
گوتەبێژی فەرمیی دەستەی ئەركانی ھاوبەشی ئەمەریكا، دیدی ھالفیلد گوتی: میلی و گراسیمۆڤ رێككەوتن لە سەر "ئاشكەرانەكردنی وردەكاریی قسەكانیان".
Your Comment