ورمێ لەگەڵ گەورەشارێکی وڵاتی نەمسا پەیمانی دەستەخوشکی واژۆ دەکات

بەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- لە دیداری نێوان پارێزگاری ئازەربایجانی خۆرئاوا لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتی نەمسا، محەمەد مەهدی شەهریاری ڕایگەیاند ورمێ ئامادەیە لەگەڵ شاری سالرزبۆرگی نەمسا پەیمانی دەستەخوشکی واژۆ بکات.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 5ی خەرمانانی 1399 محەمەد مەهدی شەهریاری پارێزگاری ئازەربایجانی خۆرئاوا لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتی نەمسا دیداری کرد و لە دیدارەکەدا تەوەری گەشتیاری و ئابووری و فەرهەنگی باس و ڕاگۆرینەوەیان لە سەر کرا.

لە دیدارەکەدا شەهریاری ڕایگەیاند وڵاتی نەمسا وەک وڵاتێکی بێ لایەن پێگەی خۆی پاراستووە و ڕوانگەی لایەنی ئێرانی بۆ وڵاتی نەمسا بەردەوام ڕوانگەیێکی ئەرێنی بووە و پارێزگای ورمێش ئامادەیە پێوەندییەکانی لە بواری فەرهەنگی و گەشتیاری و ئابووری لەگەڵ وڵاتی نەمسا دەوڵەمەند بکات.

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا زیادیشی کرد: پارێزگاکە لە باری گەشتیاری و شوێنی مێژوویی و ڕەسەن پارێزگایێکی دەوڵەمەند و ئامادەیە پێشوازی لە سەرمایەدانەران و گەشتیاران و چالاکانی ئابووریی وڵاتی نەمسا بکات.

ناوبراو کۆمەڵێک توانا و دەفرایەتیی پارێزگای ورمێشی لە بواری باخداری و جووتیاری و کانگا و بازرگانی ناساند و دووپاتی کردەوە کە ئامادەی پێشوازی کردنن لە هەموو چالاکانی ئابووری و گەشتیاریی وڵاتی نەمسا و لەو چوارچێوەیەشدا پەیمانی دەستەخوشکی لەگەڵ شاری سالرزبۆرگی ئەو وڵاتە واژۆ دەکەن.

News Code 189839

Your Comment

You are replying to: .
captcha