کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 4ی خەرمانانی 1399 لە پێوەندییێکی ڤیدیۆییدا سەرۆککۆماری ئێران بەشداریی ڕێوڕەسمی کرانەوەی بەشی دووهەمی کانگای زێڕی ساریگۆنیی کرد لە شاری قوروەی سەر بە پارێزگای کوردستان.
بەشی دووهەمی کانگای زێڕی ساریگۆنیی قوروە توانای ئەوەی تێدایە ساڵانە بە ڕێژەی 2 تەن شووشی زێڕ بەرهەم بهێنێت.
جێگری بەشی کانگا و پیشە کانگایییەکانی وەزارەتی پیشە و بازرگانیی ئێران لە ڕێوڕەسمەکەدا ئاماژەی بە ڕێژەی بەرهەمهێنانی زێڕ لە ئێران کرد و ڕایگەیاند لە ساڵی 1391دا 850 کیلۆ زێڕ بەرهەم دەهات بەڵام ئەو ڕێژەیە لە ساڵی 1398دا گەیشتە 12 تەن واتا ڕێژەی بەرهەمهێنانی زێڕ لەو ماوەیەدا 14 هێندە زیادی کردووە.
داریۆش ئیسماعیلی گوتیشی: ئێران لە کردنەوەی ئەو بەشە نوێیەی بەرهەمهێنانی زێڕ دەبێت سیهەمین وڵاتی جیهان و دەیەم وڵاتی ئاسیا لە بەرهەهێنانی زێڕ.
Your Comment