هێرشێکی داعش بۆ سەر پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق 8 قوربانیی لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاوی کردەوە، لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا بۆ سەر پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق هەشت کەس بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند: لەسەر رێگای گشتی داقوق – کەرکووک، چەکدارانی داعش هێرشێکیان بۆ سەر فەوجی سێ لە لیوای ٢٠ی فرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ئەنجام داوە و بەهۆیەوە چوار پۆلیس کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.

لەلایێکی دیکەوە، هەر شەوی ڕابردوو دوو ئۆتۆمبێلی چەکدارانی داعش چوونەتە گوندی سەفساف لە سنووری ناحیەکە و دانیشتویێکی گوندەکەیان بریندار کردووە و سێ کەسی دیکەشیان رفاندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189820

Your Comment

You are replying to: .
captcha