بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە 22/8/2020، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 3 هەزار و 965 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 2 هەزار و 947 کەسیش چاک بوونەتەوە، 70 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 201 هەزار و 50 کەس.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 143 هەزار و 393 کەس چاک بوونەتەوە و 6 هەزار و 353 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.
هەروەها وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد: "532 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 11ـی دیکەش بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە".
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و 208 پشکنینی کۆرۆنا لە کوردستان کراون و بەگشتی ژمارەی ئەوانەی بەو پەتا جیهانییەوە لە کوردستان گیانیان لەدەست داوە، گەیشتووەتە 886 کەس.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment