مەزڵووم کۆبانێ: هێرشە بە مەبەستەکانی تورکیا بەردەوامە/ لایەنەکانی ڕێککەوتنی ئیستانبوڵ و سووچی هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، سوپای توركیا بەردەوامە لە پێشێلكردنی رێككەوتننامەكانی ئاگربەست و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات سنوور بۆ پێشێلكارییەكان دابنرێت.

کوردپرێس:

مەزڵووم كۆبانێ لەدوو تویتدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردووەتەوە نووسیویەتی، سوپای توركیا لە میانی لەشكركێشییەكانیدا بۆ رۆژئاڤا سەرەتای ئەم هەفتەیە خانمە بەڕێوبەرێكی لە دەستەی بەرگری بەئامانج گرتووە لە شارۆچكەی عەین عیسا، لەكاتێكدا ئەركەكەی خۆی بەجێهێناوە.

کۆبانێ باسی لەوەش كردووە، "ئەو هێرشە بووەتە هۆی شەهیدبوونی خۆی و شۆفێرەكەی و یەكێك لە هاوكارەكانی بریندار بووە، ئەو كارە پێشێلكارییێكی تەواوی هەردوو رێككەوتنی 17 و 23ی تشرینی یەكەمە.

هەروەها فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هەسەدە داوای لە لایەنەكانی هەردوو رێككەوتننامەی ئیستانبوڵ و سوچی كردوە، هەستن بە ئەنجامدانی ئەركەكانیان و دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ پێشێلكارییەكانی توركیا لەگەڵ پاراستنی دانیشتووانی ناوچەكە و فەرمانبەرانی ئیدارەكان، لەو هێرشە بەمەبەستانە كە بەردەوامییان هەیە.

News Code 189786

Your Comment

You are replying to: .
captcha