کوردپرێس:
عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان وردەكاریی ئەو لێكۆڵینەوەی بڵاوكردەوە، كە لە سەر "قاچاخچێتیو گەندەڵی" لە خاڵە سنوورییەكان ئامادەی كردووە.
عەلی حەمەساڵح ناوەڕۆكی لێكۆڵینەوەكەی ئاراستەی سەرۆكایەتیی حكوومەت و پەرلەمان كردووە و بەپێی پرۆژەكەش قەبارەی 170 ملیۆن دۆلار گەندەڵیی دیاری كردووە و چارەسەری خەستووە تەڕوو.
سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرۆژەكەوە دەڵێت: ئەم لێكۆڵینەوە تایبەتە بە گرفتی خاڵە سنوورییەكان بەگشتی، چەندین مانگ كاری تێدا كراوە و سوود لە دەیان بەڵگەنامە و شاهید و سەرچاوەی فەرمی وەرگریاوە، جگە لە دەستنیشان­كردنی گرفت و گەندەڵییەكان چارەسەری پێویستیش خراوەتە ڕوو.
عەلی حەمەساڵح دەشڵێت: بەكاركردن بەم پێشنیازانە مانگانە لە نێوان 150 بۆ 170 ملیۆن دۆلارو دەگەڕێتەوە خەزێنەی حكوومەتی هەرێم، نرخی تێچوونی كاڵا لەسەر هاووڵاتیان هەرزان دەبێت، پیشتیوانی بەرهەمی ناوخۆیی دەكرێت و ئاسایشی هەمووان پارێزراو تر دەبێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەش دەڵێت: ماوەیێكی زۆرە سەرقاڵی بەدواداچوونی، ئەم راپۆرتە لە 6/12/2019 ئامادە كراوە، بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان ڕەوانە كرا بە واژووی یاساییی ئەندامان بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمانی لەبارەوە بكرێت، بەڵام پاش هەشت مانگ چاوەڕوانی ئەم دانیشتنە نەكرا. لە 15/8/2020 دوای پێداچوونەوە كراوە.
Your Comment