بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی واشنتن تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا بەتایبەت لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا زیاتر لەوەیە کە لە ئامارەکاندە بڵاو دەکرێتەوە.
ڕۆژنامەکە دەنووسێت: سەرەڕای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵی 2019 بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی لە سووریا، هێشتا 750 کەس لەو هێزانە لە وڵاتی سووریان.
واشنتن تایمز ئاماژە دەکات کە ئەمریکا لە کۆتاییدا دەیهەوێت هێزە کوردییەکان خۆیان خاوەن بڕیار و هەڵمەت بن لە شەڕی داعش و سەقامگیر کردنی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
بەم حاڵەشەوە، کریستۆفر میر، بەرپرسی هێزەکانی دژبە داعش لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەی چالاک بوونەوەی دووبارەی داعش لە سووریا هوشداری داوە. ناوبراو لە کۆنفرانسێکی ئۆنلاینی ناوەندی ئەنجومەنی ئاتلانتیکدا وتی ئێمە ڕووبەڕووی تەنگەزەیێکی نوێین لەشەڕی داعشدا.
ناوبراو هەروەها باسی لە هەوڵ و هەڵمەتەکانی ئەمریکا و ڕووسیا و حکوومەتی ناوەندیی سووریا کرد بۆ کونترۆڵ کردن و کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە نەوتییەکانی ناوچەی زێر کونترۆڵی کوردانی سووریا و وتی ئەمە بابەتێکی زۆر گرینەگە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment