کوردپرێس:
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەمە 28 ی گەلاوێژی کۆچی هەتاوی بەرامبەر بە 18 ی ئابی 2020 ی زایینی بە ئامادەبوون و وتاری خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، کۆبوونەوەی دەستپێکی ئەنجامدانی زنجیرەیێک وێبینار بە ناونیشانی "هەرێمی کوردستان، دەروازەیێک بۆ هاتنەناو بازاری عێراق" وەک بەشێک لەو کۆمەڵە وێبینارانەی تایبەت بە کشتوکاڵ بەمەبەستی بەرهەمهێنان و گەشپێدانی هەناردەکردن، بەڕێوە چوو.
گەیلان پوور جێگری وەزیری پەرەپێدانی پیشەسازی گۆڕانکاری و کەسب و کاری کشتوکاڵی سەربە وەزارەتی کشتوکاڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شێخ مستەفا عبدالرحمن سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان، شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، ڕەشنودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، موختاری ڕاوێژکاری وەزیر و بەڕێوبەری نووسینگەی کەسب و کارە سەرەتاییەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران، بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کرد.
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە میانەی وتارێکدا ئاماژەی بە قوولاییی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق کرد و گوتیشی سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی یەکێکن لە چالاکترین سنوورەکانی ولات لە ماوەی کۆرۆنادا کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەم سنوورانەدا بەبێ ڕاوەستان و بەڕەچاوکردنی تەواوی پڕۆتۆکۆلە تەندروستییەکان ئەنجام دراوە.
لای خۆیەوە شوشتەری فێرکاری و ئاڵوگۆڕی ئەزموون، وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی دەزگا و ئامێری کشتوکاڵی ئێران بۆ هەرێمی کوردستانی بە گرنگترین بوارەکان بۆ هاوکارییەکانی نێوان هەردوولا زانی و جەختی لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە میانەی هەناردەکردنی بەرهەمە کشتکوکاڵییەکانی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە.
Your Comment