کوردپرێس:
سەرۆك كۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٠/٨/١٧ لە بەغدا پێشوازیی كرد لە عومەر وائلی سەرۆكی دەستەی خاڵە سنوورییەكان.
رێكخستن و پاڵپشتی­كردنی بودجەی دەوڵەت بە پشتیوانیی خاڵە سنورییەكان و پەرەپێدانی سەرچاوەكان لە رێگەی پتەوكردنی رێ و شوێنەكانی چاودێری و وردبینی، تەوەری سەرەکیی دیدارەکەی نێوان بەرهەم ساڵح و عومەر وائیلی.
هەروەها لە دیدارەکەدا بەكارهێنانی ئامراز و سیستەمی جێگەی باوەڕی نێودەوڵەتی لە خاڵە سنورییەكان كە ببێتە مایەی زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی گفتوگۆی لە سەر کرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆكکۆماری عێراق جەختی کردە سەر پێویستیی رێكخستنی خاڵە سنوورییەكان و یەكخستنی رێ و شوێنی كاركردن تیایاندا، ھاوکات بەگژداچوونەوەی گەندەڵی لە رێگەی جێبەجێكردنی یاسا و رێسای كارا بۆ كارپێكردنی دەستەکە و هاوکات بەهێزكردنی رێ و شوێنەكانی پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی.
لەلای خۆیەوە وائلی سەرۆكی دەستەی خاڵە سنوورییەكان وردەكاری و هەوڵەكانی دەستەكەی خستە ڕوو، لەبارەی زیادكردنی داهاتی خاڵە سنوورییەكان و چاككردن و باشكردنی ژێرخانی ئابووری و هەماهەنگی كردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئاسانكاری خزمەتگوزاری پێویست بۆ گەشتیاران و ئەو كەسانەی لە بواری بازرگانی كار دەكەن.
Your Comment