کوردپرێس:
ئاژانسی شەفەق نیوز لە زاری فارس عیساوە ڕایگەیاند: ئەندامانی شاندی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکەن بریتین لە فەوزی حەریری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێم و زانگرۆس سیوەیلی بریکاری وەزیری پلاندانان و لیوای ئەرکا هەژار سماعیل بەڕێوەبەری هەماهەنگی و کاروباری ڕاگەیاندن لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو زیادی کرد: بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکاش پاش ئەوەی شاندەکە گەیشتنە واشەنتن لەگەڵ شاندی عێراقی دەبێت.
بڕیار وایە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەمە 18ی ئابی 2020 بە سەرۆکایەتیی شاندێکی دەوڵەتی بەغدا و هەولێر سەدانی واشەنتن بکات و ئەوەش یەکەم دیداری فەرمیی کازمییە لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ ئەوەش لەو کاتەوە دەسەڵاتی عێراقی بەدەستەوە گرتووە.
بڕیارە کازمی و شاندی یاوەری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئەمریکا و لە سەرووی هەموویانەوە بڕیارە لەگەڵ ترەمپی سەرۆککۆماری ئەمریکا دیدار بکەن و پێوەندیی سیاسی و ئابووری و ئەمنی تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانیان دەبێت.
Your Comment