وتەکانی جۆ بایدن لەبارەی کورد و ئەردۆغانەوە هەرا دەنێتەوە/تورکیا وەڵام دەداتەوە

بەشی جیهان- کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەدات، لە ئەگەری سەرکەوتنیدا، هەوڵی رووخاندنی دەسەڵاتی سەرکۆماری تورکیا دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە نیویۆرک تایمز-ی راگەیاندووە، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیا دەسەڵاتی خۆی بەسەر تورکیا و ناوچەکە سەپاندووە.

جۆ بایدن هەروەها رایگەیاندووە، ئاستی جەماوەریی ئەردۆغان لە تورکیا و لەناو حزبەکەی خۆیشی (پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکەپە) دابەزیوە و لە ئەگەری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا، پاڵپشتیی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی رەجەب تەییب ئەردۆغان دەکات.

ئەو کاندیدەی هەڵبژادنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئاماژەی بە پرۆسەی ئاشتی لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا کردووە و رایگەیاندووە، "لەو باوەڕەداین ئەردۆغان هەڵەی کرد بە تێکدانی ئەو پرۆسەیە، دەبێ باجەکەی بدات".

جۆ بایدن لە بارەی هەڵوێستی خۆی لەبارەی کوردەوە، رایگەیاندووە، کە دوو جار لەسەر پرسی کورد لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا کۆبووەتەوە و "کۆتا کار، کە پاشەکشەی لێبکەم، پرسەکانی تایبەت بە گەلی کوردن".

لەوەڵامی وتەکانی چۆ بایدن؛ فەخرەدین ئاتون، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، ئەو لێدوانەی بایدن یارییێکە بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی تورکیا، پێچەوانەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ئێستای واشنتن و ئەنقەرەیە.

ئاتون ئەوەشی خستەڕو، ئەنقەرە ئیدانەی ئەو لێدوانەی بایدن دەکات، رێگە نادات هیچ کەس هێرش بکاتە سەر دیموکارسی وڵاتەکە و گومان لەسەر رەوایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دروست بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189721

Your Comment

You are replying to: .
captcha