بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پهیامێکدا کە له 74 ساڵیادی حزبهكهی بڵاو كردهوه دەڵێت ھەرێمەکەمان و ناوچەکە، گیرۆدەی قەیرانی سەختی تەندروستی و ئابووری بووەتەوە، باشترین ڕێکار بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، بەر لە ھەر شتێک یەکڕیزی و تەبایی ناوخۆی کوردستانە.
سهرۆكی حكوومهتی ههرێم و ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی لە درێژەی پەیامەکەیدا رایگهیاندووە: " دامەزراندنی پارتی وەک گەورەترین و سەردەمیانەترین حزبی دیموکرات و جەماوەری، لە فراوانترین پانتایی جوگرافی لە سەرتاسەری کوردستان، وەرچەرخانێک بوو لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا، کە هەموو ئازادیخوازێکی لە ژێر چەتر و ڕێبەرایێتی باوکی نەتەوەییمان بارزانی نەمر کۆ کردەوە و روحی بەرگری کردن و خۆڕاگری لە ناخی هەمو نیشتمانپەروەرێکدا زیندوو کردەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment