کوردپرێس:
نادر رۆستایی وتەبێژی دەشتەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان هۆشداریی جدی لە داڕمانی کەرتی گەشتیاریی هەرێمی کوردستان دەدات و رایگەیاندووە:" ڤایرۆسی كۆرۆنا له زۆر لاوه سوود و زیانی پێگه‌یاندووین، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ندێك كه‌س و بازرگان زۆر به‌سوود بووه، چوونكه بابه‌ته‌كانیان به هۆی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆڕۆنا زیاتر فرۆشتی كه‌وتووەته سه‌ر و بازاڕیان گه‌رمتر بووه، به‌ڵام كه‌رتی گه‌شتیاری به گشتی زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه، به‌تایبه‌ت كه‌رتی تایبه‌تی گه‌شتیاری، و‌اته خاوه‌ن میوانخانه و چێشتخانه و كۆمپانیا و سه‌رجه‌م بنكه‌كانی گه‌شتیاری، له ناو ئه‌مانه‌شدا خاوه‌ن میوانخانه و كۆمپانیاكان ره‌نگه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتبێت، به‌و پێیه‌ی كه هیچ رێگا و ده‌روازه‌یێک نییه گه‌شتیار لێیه‌وه بێته ناو هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش بووەته هۆی به‌تاڵبوون و بێكاربوونی ئۆتێله‌كان و بنكه‌كانی تری گه‌شتیاری".
ئاماژەی بەوەش داوە:" له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆڕۆنا بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان و تووشبوونی به‌رده‌وام، به‌ڵام خه‌ریكه ژیان له‌گه‌ڵ هه‌بوونی كۆڕۆنا ئاسایی ده‌بێته‌وه، گه‌شته‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه، زۆرێك له وڵاتان ده‌روازه و سنووره‌كانیان به ڕووی گه‌شتیاران كردووەته‌وه و خۆیان له‌گه‌ڵ ژیانی سه‌رده‌می كۆڕۆنا ده‌گونجێنن، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی به‌رده‌وام باشتر و توندتر ده‌كرێن.
ناوبراو ئەوەشی خستووەتە ڕوو:" له 6 مانگی رابردوو زیانی زۆر به خاوه‌ن بنكه‌كانی گه‌شتیاری كه‌وتووه، تاكوو ئێستاش به‌رده‌وام زیانیان پێ ده‌كه‌وێت، به‌شێك له شوێن و بنكه‌كان مایه‌پووچبوونی خۆیان راگه‌یاندووه و هه‌ره‌سیان هێناوه، رۆژ دوای رۆژ ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت، و‌اته شوێنی گه‌شتیاری به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕۆن. پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌گه‌ر هاتوچۆی گه‌شتیاریی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسایی بكرێته‌وه چ له بارودۆخی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆڕێت؟ ئێستا بارودۆخی هه‌ولێر و سلێمانی چ جیاوازییێكی هه‌یه؟ یان بارودۆخی هه‌ندێك شاری عێراق و هه‌رێم چ جیاوازییێكی هه‌یه؟ كۆڕۆنا له‌سه‌رجه‌م جیهان بڵاو بووەته‌وه، له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق بڵاو بووەته‌وه، چاره‌سه‌ر له‌وه‌دا نییه رێگری له بازرگانی و هاتوچۆ و جووڵه‌ی گه‌شتیاری بكرێت، چاره‌سه‌ر له‌وه‌دایه رێوشوێنی خۆپارێزی و پابه‌ند بوون زیاتر بكرێن.
جەختیش كراوەتەوە:" ئه‌گه‌ر هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو هاتوچۆ و جووڵه‌ی گه‌شتیاری ئاسایی نه‌كرێته‌وه، "ئه‌وه هه‌مومان به چاوی خۆمان داڕمانی كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌بینین، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێم چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی تر گرانتر ده‌كات و كێشه‌ی لابه‌لای زیاتر بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم دروست ده‌بێت، دوا پرسیار ئەوەیە، سەرەڕای هەڕەشە بەردەوامەکانی کۆڕۆنا لەسەر جیهان، چۆن جووڵەی گەشتیاری لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئاسایی بووەتەوە؟!".
Your Comment