کوردپرێس، له سنوورى ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان به تایبه‌ت له خانه‌قین و ناوچه‌کانى جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په چه‌کدارانى داعش جموجۆڵیان هه‌یه و به‌رده‌وام کرده‌وه‌کیانیان له دژى هاووڵاتییان و هێزه ئه‌منییه عێراقى و هه‌ندێکجار هێزه کوردستانییه‌کانیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن. بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و چه‌کدارانه و رێگرى کردن له جموجۆڵیان له ناوچه‌که‌دا هه‌وڵێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هێزى هاوبه‌ش دروست بکرێت، به‌ڵام له‌به‌ر پێشڕه‌وى کردن به‌ره‌و ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌کتر سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه ڕێکناکه‌ون.
لەمبارەوە جه‌لیل فایه‌ق فه‌رمانده له لیواى سێى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به SNNى رایگه‌یاند: به مه‌به‌ستى پاراستنى ناوچه‌کانى سنوورى خانه‌قین بۆ جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په له‌و جموجۆڵ و په‌لامارانه‌ى چه‌کدارانى داعش له سنووره‌که‌دا دژى هاووڵاتییان و هێزه ئه‌منییه‌کان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن هه‌وڵێک هه‌بووه هێزى هاوبه‌ش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق دروست بکه‌ن، به‌ڵام سه‌رى نه‌گرتووه.
ناوبراو وتیشى، "له چه‌ند رۆژى رابردوودا له سنوورى دیاله کۆبوونه‌وه‌یێک له نێوان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانى دیاله و به‌رپرسانى محیوه‌رى پێشمه‌رگه له سنوورى گه‌رمیان کراوه، له‌و کۆبوونه‌وه‌دا هێزه‌کانى سوپاى عێراق هێڵێکیان داناوه له سنوورى خانه‌قینه‌وه بۆ گوندى سه‌یده له کوڵه‌جۆ له‌وێشه‌وه بۆ ناوچه‌کانى زه‌رداوى نزیک قه‌ره‌ته‌په‌و کارێزى نزیک کفرى و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى تر له‌و نێوه‌نده‌دا که بێنه پێشه‌وه".
جه‌لیل فایه‌ق باسیشى له‌وه‌کرد، "سوپاى عێراق داوای کردووه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه هێزى هاوبه‌ش دروست بکه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه به ته‌واوه‌تى له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزى پێشمه‌رگه‌یه، بۆیه قایل نه‌بوون و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ش پێشنیارى خۆیان هه‌بووه که پێچه‌وانه‌ى پلانه‌که‌ى سوپاى عێراق بووه و به پێى پێشنیاره‌که پێشمه‌رگه داواى کردبوو بچێته پێشه‌وه و ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه ڕه‌تیان کردووه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌زانیارى له‌باره‌ى دروست کردنى هێزى هاوبه‌ش ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند: ته‌نها له که‌ناڵه‌کانه‌وه بیستوویانه هه‌وڵێکى له‌و شێوه‌یه هه‌یه یه‌حیا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌کانى عێراق باسیى لێوه کردووه بۆ هه‌ردوو ناوچه‌ى که‌رکووک و دیاله، به‌ڵام له راستیدا هیچ بڕیار و زانیارییێک له‌وباره‌یه‌وه نه‌گه‌شیتووه‌ته هێزى پێشمه‌رگه.
سه‌باره‌ت به هاتنه پێشه‌وه‌ى سوپاى عێراق بۆ ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى پێشمه‌رگه له ماوه‌ى رابردوو کێشه و گرفت له سنوورى خانه‌قین بۆ قه‌ره‌ته‌په و کفرى دروست بوو، دواتر له زۆربه‌ى ناوچه‌کان هێزه‌کانى سوپاى عێراق کشانه‌وه سنوورى خۆیان، به‌ڵام له ناوچه‌ى کارێزى کفرى له‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ى که هه‌یه پێشڕه‌ویان کردووه و سه‌نگه‌ریان لێداوه، له به‌رامبه‌ریشدا پێشمه‌رگه‌ش به هه‌مان شێوه چووه‌ته پێشه‌وه و له به‌رامبه‌ر هێزه‌که‌ى سوپاى عێراق شه‌ش سه‌نگه‌رى دروست کردووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment