بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری نەشناڵ ڕیۆڕیۆ لە بەشێک لە لێکدانەوەیێکدا کە لەبارەی هەڵویستەکانی ئەمریکا هەمبەر قەیرانی سووریا و عێراق ئەنجامی داوە، ئاماژەی بە هەڵسوکەوتی ئەم وڵاتە لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سووریا و پشتگیری کردنیان لەبەرامبەر داعش.
گۆڤارەکە دەڵێت هێزە کوردیەکانی سووریا کە بە یەپەگە ناسراون کاریگەرترین هێز بوون لە شەڕی داعش و ئەمریکاش بەبۆنەی لێهاتوویی ئەو هێزانەوە هەمبەر داعش و مەیلی ئەو هێزە بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ گرووپەکانی دیکە لە سووریا پشگیریی کوردەکانی کرد.
ئەم گۆڤارە وەبیری دێنێتەوە کە ئەمریکا وریا بوو کە پشتگیری کردن لە هێزە کوردییەکانی سووریا سەرکەوتنی پڕۆژەی سیاسیی یەپەگە-ی لێنەکەوێتەوە، بەڵکوو تەنها بۆ وەدەرنانی داعش لە خاکی سووریا بێت.
نەشناڵ ڕیۆڕیۆ دەنووسێت: دامەزراندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە پێکهاتووە لە هێزە کوردەکان، مەسێحی و عەرەب پڕۆژەی ئەمریکا بوو تا متمانە بە عەرەب و مەسێحییەکان بدات کە شەڕی داعش لە کۆتاییدا نابێتە هۆی جێبەجێ بوونی پڕۆژەی ناسیۆنالیزمی کوردی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment