لە هەرێمی کوردستان 14 کەسی دیکە بەکۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا، 14 که‌سی دیکه‌ به‌ کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و 507 که‌سیش تووشی کۆرۆنا بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 163ی رۆژانه‌یدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ورده‌کاری زیاتری له‌ باره‌ی ئاماره‌کانی تایبه‌ت به‌ ره‌وشی کۆرۆنا خستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌ی داوه‌، که‌ له‌و ماوه‌یه‌دا، 2522 پشکنینی نوێ کراوون و له‌ ئه‌نجامدا: 41 که‌سی دیکه‌ که‌ره‌نتین کراوون. 507 تووشبووی نوێ ده‌ستنیشان کراوون. له‌و ژماره‌یه‌ 244 که‌س له‌ هه‌ولێر، 92 له‌ دهۆک، 70 له‌ سلێمانی، 59 له‌ راپه‌ڕین، 28 له‌ گه‌رمیان و 14 که‌سیان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بوون.

هه‌روه‌ها 132 که‌س چاک بوونه‌ته‌وه‌، که‌ 89 که‌س له‌ هه‌ولێر، 34 له‌ گه‌رمیان، 9 که‌س له‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

سه‌باره‌ت به‌ مردنیش له‌ ئاماره‌که‌دا هاتووه‌: 14 حاڵه‌تی نوێ تۆمار کراوون. 6 له‌ هه‌ولێر، 5 له‌ سلێمانی و 1 له‌ گه‌رمیان و 2 که‌س له‌ دهۆک.

ئاماری گشتی له‌ هه‌رێم به‌م جۆره‌یه‌:

که‌ره‌نتین: 21408

پشکنین: 218694

تووشبوون: 16084

چاکبوونه‌وه‌: 9843

مردن: 611

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189610

Your Comment

You are replying to: .
captcha