کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 5ی ئابی 2020 فەرماندەییی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بە فەرمانی فەرماندەییی ئۆپراسیۆنەکان فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پێگەکانی ئەو رێکخراوەیان لە چیای حەمرین و لە سنوری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک بۆردومان کردووە، لە ئەنجامی بۆردومانەکەش چوار چەکدار کوژراون.
شایانی باسە لە هەمان کاتدا فەوجی دووی تایبەت سەر بەلیوای 61-ی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ڕایگەیاند سێ چەکداری داعش لە شاری کەرکووک دەستبەسەر کراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی فەوجی دووی تایبەت سەر بەلیوای 61-ی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاماژە بەوە کراوە "دەستگیرکردنی ئەو سێ داواکراوە لەسەر زانیاریی هەواڵگری بووە و ئۆپراسیۆنەکەش لەپارێزگای کەرکووک ئەنجامدراوە".
Your Comment