بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که جێگرانى سه‌رۆک ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پێويستى و گرنگيى کارى هاوبه‌ش و پێکهوهييى نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌نه سياسييه‌کان و پێکهاته‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌پێناو مسۆگه‌رکردن و پاراستنى ماف و بهرژهوهندييه باڵاکانى هه‌رێمى کوردستان و ئێستا و قۆناغه‌کانى داهاتوودا، جه‌ختى له به‌رپرسياريه‌تى و ڕۆڵ و پێگه‌ى ديار و کاريگه‌رى يه‌کێتيى نيشتمانيى کوردستان له يه‌کڕيزى و تهبايى و پرۆسه‌ى سياسى و حوکمڕانيى هه‌رێمى کوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراقدا کرده‌وه.
لاى خۆيانه‌وه هاوسه‌رۆکانى يه‌کێتيى نيشتمانيى کوردستان وێڕاى ده‌ستخۆشى، هه‌موو پشتگيرييێکى يهکێتييان بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانى نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆکايه‌تيى هه‌رێمى کوردستان له‌پێناو نه‌هێشتنى ناکۆکييه‌کان و هێنانه‌دى يه‌کده‌نگى و هاوهه‌ڵوێستى و يهکڕيزيى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌کان و پێکهاته‌کانى کوردستاندا دووپات کرده‌وه و هه‌موو هاوکارييهکيان بۆ سه‌رخستنى ئه‌و هه‌وڵانه نيشان دا و هاوڕا بوون که پێويسته ميکانيزم و چواچێوهيێکى هاوه‌به‌ش بۆ پێکه‌وه کار کردن و هاريکارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييهکاندا هه‌بێت.
هه‌نگاوه‌کان بۆ ئاماده‌کردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستان، دۆخى هه‌رێمى کوردستان به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانيان، هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق و کۆمه‌ڵێک بابه‌تى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌که بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment