بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا گوتی: "لە رۆژنامەکان باس لەوە دەکرێت، ھێزەکانی سووریای دیموکرات، کە پەکەکە کۆنترۆڵی دەکات/ یەپەگەی تیرۆریست رێککەوتنێکی ئەنجام داوە لەگەڵ کۆمپانیای دلتا کریسنت ئێنرجی، کە بارەگاکەی لە ئەمەریکایە" بەبێ ئەوەی ناوی ئەو راپۆرتانە باس بکات کە ئاماژەی بەو رێککەوتنە دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەکەدا گووتیشی: ئەم رێککەتنە "بەڵگەیێکی روونە لەسەر ئەجێندای جیاخوازیی پەکەکە/ یەپەگەی تیرۆریست بە دەستبەسەرداگرتنی سامانە سروشتییەکانی گەلی سووریا". گووتیشی: "ئەم بڕیارە، ھیچ پاساوێکی رەوای نییە، قبووڵ نیە".
لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ئەم کارە بە ئاشکرا هیوای رێکخراوە تیرۆریستییەکەی بۆ دەستبەسەرداگرتن بەسەر سامانە سروشتییەکانی گەلی سووریا و دابەش کردنی ئەو وڵاتەی بۆ رای گشتی خستوەتەڕوو.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە سەرچاوەی سامانە سروشتییەکانی سووریا تایبەتە بە گەلی ئەو وڵاتەوە و ئەم کارەی ئەمریکاشی وەک ژێرپێخستنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانج گرتنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا و دەستەبەرکەری سەرچاوەی دارایی بۆ تیرۆر وەسف کردوە و نیگەرانی ئەنقەرەی لەو بارەیەوە دووپات کردوەتەوە.
ئەنقەرە، بە بیانووی پەیوەندیی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بە توندی دژایەتی یەکینەکانی پارستنی گەل (یەپەگە) دەکات، کە پێکھاتەی سەرەکییە لە ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) و لە لایەن ئەمهریکاوە پشتیوانی دەکرێت و رێککەوتنەکەی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمهریکییەکە ئەنجام داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment