پەیامی بنەماڵەی بارزانی لەبارەی کارەساتی شەنگالەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە یادی شەشەمین ساڵی کارەساتی شەنگالدا سەرۆکی پارت دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سێ پەیامی جیاوازیان بڵاو کردەوە و لە هەر سێ پەیامەکەدا دەڵێن شەنگال کەوتۆتە دەست هێزی نایاسایی و پێویستە ئاسانکاری بکرێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی شەنگال بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

کوردپرێس:

مەسعوود بارزانی لە پەیامێكدا بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی شنگال ڕایگەیاند "پێویستە كۆتایی بەم بارودۆخە ناسرووشتییەی شنگال بهێنرێت و شنگال بگەڕێتەوە دەست خاوەنە ڕەسەنەكانی و پێویست دەكات رێوشوێنی وا بگیرێتە بەر كە چیتر كارەسات و زوڵم و تاوان لەدژی ئێزیدییەكان و پێكهاتەكانی تر دووبارە نەبێتەوە".

لە پەیامی مەسعوود بارزانیدا ھاتووە: "ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر كارەساتی تاوانی كۆمەڵكوژیی شنگالدا تێدەپەڕێت. كارەساتێك كە تێیدا تیرۆریستانی داعش بە شێوەیێكی دڕندانە تاوانیان بەرانبەر خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجام دا. ئەو تاوانە برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان و هەرگیز لەبیر ناكرێت. لەم كارەساتەدا ئێزیدییەكان بەهۆی كوردبوون و بەهۆی ئایین و بیروباوەڕیان كەوتنە بەر شاڵاوی ڕق و جەهل و بێویژدانیی تیرۆریستان".

لە پەیامەکەی مەسعوود بارزانیدا ئەوەش زیاد کراوە: "بە پێویستی دەزانم لێرەدا جارێكی تر جەخت لەوە بكەمەوە كە بە هەموو توانایێكمەوە پشتیوانیی داواكاریی خوشك و برا ئێزیدییەكان دەكەم بۆ ئەوەی سەربەرزانە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ژیانێكی ئاسوودە و ئارام و دوور لە ستەمكاری و چەوساندنەوەیان هەبێت و بتوانن كاروباری خۆیان لە ناوچەكانیان بەڕێوە ببەن. جێگەی داخێكی زۆرە دەڤەری شنگالیش لە دوای ڕووداوەكانی شازدەی ئۆكتۆبەر كەوتە بەر كاریگەریی پیلانی ناحەزانی خەڵكی كوردستان. ئەو كات بۆ ئەوەی ڕێگە لە كارەساتی تر و خوێنڕشتنی نێوان ئێزیدییەكان بگیرێت وا ڕێككەوتن كرا كە كۆنتڕۆڵی شنگال بدرێتە ئێزیدییەكان و ئێزیدییەكان هەر خۆیان ئیدارەی شنگال و ناوچەكانیان بكەن، بەڵام هەتا ئێستایش حكوومەتی عێراقی پابەندی ئەو ڕێككەوتنە نەبووە و شنگال كەوتووەتە دەست خەڵكی تر. هەر بۆیەش هەتا ئێستا ئێزیدییەكانی دەڤەری شنگال لە ژیان و داهاتوویان دڵنیا نین و بۆ ناوچەكانیان نەگەڕاونەتەوە و هەر لە دۆخی ئاوارەیی و ژیانی كەمپەكاندا ماونەتەوە كە لە ڕاستیدا ئەوەیان زوڵمێكی گەوەریە.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستانیش بەبۆنەی یادی شەش ساڵەی جينۆسايدى ئێزدييان لەلایەن داعش، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایدەگەیەنێت "شنگال كراوه‌ته‌ مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى ناياسايى كه‌ بێباكانه‌ له‌سه‌ر برين و خه‌مى ئێزدييان خه‌ريكى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ى سياسيانن".

لە پەیامی نێچیرڤان بارزانی ھاتووە: "ئه‌مڕۆ به‌ ئازارێكى قووڵه‌وه‌ يادى شه‌ش ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزدييان و كاره‌ساتى شه‌نگال ده‌كه‌ينه‌وه‌. به‌ ڕێز و شكۆوه‌ هه‌موو ئه‌و خوشك و برا ئێزدييانه‌مان به‌بير ده‌هێنينه‌وه‌ كه‌ بوونه‌ قوربانيى تاوانكارييه‌كى بێهاوتاى تيرۆرستانى ‌داعش. هيچ كه‌سێك بڕواى نه‌ده‌كرد له‌ سه‌ده‌ى بيست و يه‌كدا مرۆڤايه‌تى جارێكى دى مه‌رگه‌ساتێكى وا ده‌بينێته‌وه‌ كه‌ هه‌موو جيهان شۆك ده‌كات. سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى قوربانيى كاره‌ساتى شه‌نگال و ته‌واوى خوشك و برايانى ئێزدى".

لە بەشێكی دیكەی پەیامی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەكراوە: "له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى بۆ دابينكردنى سه‌قامگيرى و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و كردنى به‌ پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و ئيداره‌ى پارێزگاى مووسڵ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش كار ده‌كات تا به‌ هاوكاريى يووئێن و يوونيتاد ئه‌و تاوانه‌ به‌ جينۆسايد ده‌ناسرێت و تاوانكاران ده‌درێنه‌ دادگا و قوربانييان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌".

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا زیادیشی کردووە: "له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى بۆ دابينكردنى سه‌قامگيرى و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال و كردنى به‌ پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و ئيداره‌ى پارێزگاى مووسڵ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش كار ده‌كات تا به‌ هاوكاريى يووئێن و يوونيتاد ئه‌و تاوانه‌ به‌ جينۆسايد ده‌ناسرێت و تاوانكاران ده‌درێنه‌ دادگا و قوربانييان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌."

هەر لە پەیامێکی جیاوازدا مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، لە شەشەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان لە شنگال و دەوروبەری، پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت، بە خەم و کۆڤانەوە یادی شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە کە لە ئەنجامی هێرشی دڕندانەی تیرۆریستانی داعش، بە هەزاران مرۆڤی بێتاوان دووچاری کۆمەڵکوژی و ڕفاندن و ئاوارەبوون بوونەوە.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیدەگەیەنێت، سەرەڕای هەموو ئەو کارەسات و فەرمان و کۆمەڵکوژییانەی ڕووبەڕووی خوشک و برایانی ئێزدی بووەتەوە، بەڵام بەردەوامن لە بەرگریکردن لە زمان و ناسنامە و کولتوور و ئاینی خۆیان.

مەسرور بارزانی لە پەیامەكەیدا، جەخت لەوە دەكاتەوە، كە پێویستە بەڕێزەوە یادی قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکان بکەینەوە لە ڕزگارکردنی شنگال و دەوروبەری بە سەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، هەروەها ستایشی هەڵوێستی خەڵکی کوردستان دەکەین لە بە هاناوەچوونی خوشک و برا ئێزدییەکانمان.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە پێویستی دەزانێت هەموو لایەنەکان هاوکار بن بۆ ئاوەدانکردنەوە و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال بە شێوەیەک کە هیچ هێزێکی چەکداری بیانی و میلیشیاکان لە شنگال نەمێنن و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، هەماهەنگ بن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە.

هەروەها داواش دەكات حکومەتی فیدراڵی، قەرەبووی خوشک و برا ئێزدییەکان بکاتەوە و یارمەتی ئاوارەکان بدات و زەمینە خۆش بکات، بۆ ئەوەی بە سەربەرزی بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.

رۆژی 3ی ئابی 2014، دوای كەوتنی مووسڵ و رادەستكردنی شارەكە لەلایەن سوپای عێراقەوە بە تیرۆریستانی داعش، چەكدارانی رێكخراوەكە پەلاماری شنگالیاندا و داگیریان كرد.

News Code 189569

Your Comment

You are replying to: .
captcha