یەبەشە: ئەوانەی خەیانەتیان لە ئێزدییەکان کرد، نابێت لە شەنگال بژین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە شەشەمین ساڵیادی کارەسانی شەنگالدا، یەکینەکانی پاراستنی شەنگال پەیامکی بەوبۆنەوە بڵاو کردەوە و دەڵێت ئەوانەی خەیانەتیان لە ئێزدییەکان کرد، نابێت لە شەنگال بمێننەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەبەشە لە شەشەمین ساڵیادی کارەساتی شەنگالدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: "خۆبەڕێکخستن نەکردن و نەبوونی هێزی جەوهەریی و پشت بەستن بە هێزی تر، هۆکارێکی پێکهێنانی فەرمانی ٧٣-مین بوو، “چونکە پەدەکە، کە دەیوت ئێمە شەنگال دەپارێزین، لەکاتی فەرمانەکەدا پشتی تێکردین و هەڵهات".

ئەوەش هاتووە" گەلەکەمان هەرگیزیش نابێت ڕێگا بدات ئەو کەسانەی خیانەتیان کرد لەسەر خاکی شەنگال بژین، ئەو کەسانە لە ئەمڕۆدا دەیانەوێت قوربانییدانەکان ڕەش بکەن، خۆیان وەک خاوەن کۆمەڵگای ئێزی نیشان دەدەن و بازرگانیی بەو فەرمانەوە دەکەن، بەو جۆرە ناتوانن ڕووی خۆیان سپی بکەنەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189565

Your Comment

You are replying to: .
captcha