18 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کرا/ 2 کەسی تر بە هۆی پەتاکەوە گیانیان لە دەست دا

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 حاڵەتی مردن و 18 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی یەکشەمە 12ی گەلاوێژی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 18 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 410 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

ئاماری مردن بە هۆی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:

سنە 141 حاڵەت

بانە 31 حاڵەت

سەقز 78 حاڵەت

کامێران 38 حاڵەت

قوروە 33 حاڵەت

دیواندەرە 30 حاڵەت

مەریوان 23 حاڵەت

بیجاڕ 25 حاڵەت

دێولان 10 حاڵەت

سەوڵاوا 0 حاڵەت

News Code 189553

Your Comment

You are replying to: .
captcha