ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی: بەهۆی هەڵەی بەرپرسانەوە هەرێمی کوردستان زۆر پووکاوەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەیامی جەژنە پیرۆزەدا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر لەسەر ئەو بیرکردنەوە هەڵەیەی کە ئەم هەرێمەی پێ ئیدارە دراوە بەردەوام بن، وڵاتەکەمان زیاتر دەپووکێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی هەندێک هەڵەی کوشندە، کە هەندێک لە بەرپرسەکانمان ئەنجامیان داوە، هەرێمەکەمان زۆر پووکاوەتەوە، زۆر بچووک بۆتەوە، بۆیە ئەگەر لەسەر ئەو بیرکردنەوە هەڵەیەی کە ئەم هەرێمەی پێ ئیدارە دراوە بەردەوام بن، وڵاتەکەمان زیاتر دەپووکێتەوە، زیاتر بچووک دەبێتەوە.

عەلا باپیر دەشڵێت: کێشە و گرفتەکانی نێو خۆمان، هەروەها لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ زیاتر دەبن.

ناوبراو جەختیشی کردۆتەوە، جێی خۆیەتی ئەم ڕۆژە بکرێتە ڕۆژێک بۆ بەخۆدا چوونەوە، چاو بەخۆدا گێڕانەوە و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانمان، بیربکەینەوە کە چ شتێک ئێمەی بە ئێرە گەیاندووە؟

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189542

Your Comment

You are replying to: .
captcha