٣٦٨ حاڵەتى دیکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتى هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٧٨ چاکبوونەوە و ١١ گیانلەدەستدان تۆمار کراوە.

کوردپرێس:

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٣٠ لە هەولێر، ٥٠ لە سلێمانی، ٢٢ لە گەرمیان، ٤٨ لە دهۆک و ١٧ لە هەڵەبجە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ٧٨کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە شەش لە گەرمیان، ٥٧ لە هەولێر، ١٤ لە هەڵەبجە، و پێنج لە دهۆک.

News ID 189534

Your Comment

You are replying to: .
captcha