داعش هێرشی کردە سەر بارەگایێکی سوپای عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیێک چەکداری داعش بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر بارەگایێکی سوپای عێراق لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە.

کوردپرێس: بەپێی میدیا عێراقییەکان چەکدارانی داعش بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-7-2020 بنکەی سوپای عێراقیان لە گوندەکانی ئیسڵاح و قایە لە ناحیەی گوڵاڵەی سەر بە قەزای خانەقین کردووەتە ئامانج کە لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا و ژمارەیێکی دیکەش بریندار بوون.

هێرشەکەی چەکدارانی داعش وەکوو میدیاکانی عێراق باسی دەکەن، سەرەتا لەڕێگەی هێرش کردن بووە بۆ سەر خاڵێکی ئەمنی لە گوندی قایە، تێیدا سەربازێک کوژراوە و دواتر بۆمبێکی چێنراو ئەو هێزە ئەمنییەی بە ئامانج کردووە کە ویستوویانە بەهانای هێزە عێراقییەکانەوە بچن، لەئەنجامدا ژمارەیێک سەرباز بریندار بوون.

هێرشەکە لەکاتێکدایە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، سەرەتای ئەم هەفتەیە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانی لە پارێزگای دیالە بەئامانجی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش راگەیاند.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189530

Your Comment

You are replying to: .
captcha