لە کۆبوونەوەیێکدا هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازىی له‌ عوسمان ئه‌لغانمى، وه‌زيرى ناوخۆى عێراق كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ كۆبوونه‌وه‌يێكدا نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29/7/2020، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق دۆخى ئه‌منيى عێراق و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌يان تاوتوێ كرد.

هەر لەو کۆبوونەوەدا چەند پرسی دیکە وەکوو چالاكيى داعش له‌سه‌ر سنوورى ‌نێوان عێراق و سووريا و گرنگيى كۆنترۆڵ كردنى ئه‌و سنووره‌، دۆخى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كانى عێراق، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌ زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى تيرۆر باسیان لەسەر کرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، داكۆكى له‌سه‌ر به‌رده‌وامى و بره‌ودان به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆى فيدراڵ و هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانيان له‌ هه‌موو روويێكه‌وه‌، كرايه‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێزانينى خۆى بۆ رۆڵى ئه‌رێنيى وه‌زيرى ناوخۆى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189519

Your Comment

You are replying to: .
captcha