کوردپرێس:
کینۆ گابریێل وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەش لەگەی وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش ڕایگەیاند: پشتگیریی سەربازی و هەواڵگری و لۆجەستیکیی هاوپەیمانیی دژەداعس بۆ سوپای سووریای دیموکرات بەردەوامە و هاوپەیمانییەکە هەورەهاش لەباری ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی سوپای سووریای دیموکرات لە باکووری و خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە یارمەتیی ئەو هێزانەی داوە.
بە پێی نووسراوی هاوارنیوز، گابریێل لە وتەکانیدا ئاماژەی بە هەڵمەتەکانی تورکیا لە خاکی کوردستانی سووریا کردووە و توویەتی: تورکیا لە سەرێکانی و گرێسپی ئیلتیزامی بەو ئاگربڕە نەکردووە کە ڕووسیا و ئەمریکا لە سەری ڕێک کەوتن. بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی دەولی دەکەین موقیفی هاوبەش وەربگرن لە بەرانبەر ئەو کارشکێنییانەی کە تورکیا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا دەیکات.
Your Comment