تاکە چارەی کوردی سووریا ئەوەیە لەگەڵ یەک ڕێبکەون

بەشی سووریا- ئەندامێکی حیزبی چەپی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وتووە ئەمڕۆکە یەکگرتنی لایەنە کوردییەکانی سووریا تەنها خواستی حیزبە کوردییەکان نیە بەڵکوو داواکارییێکی گشتییە و سەرجەم هاووڵاتییان داوای دەکەن.

کوردپرێس:

حەمید شێخمووس ئەندامێکی حیزبی چەپی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە مەسەلەی یەکگرتنی لایەنە کوردییەکانی سووریا کردووە و دەڵێت: قۆناغی یەکەمی گفتوگۆی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) و پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) کۆتایی هات و هەر دوو لا لە سەر ڕوانگەیێکی سیاسیی هاوبەش بۆ چارەکردنی کێشەکانیان ڕێک کەوتن.

ناوبراو گوتیشی: قۆناغی دووهەمی دانوستانەکان بە بەشداریی ئەنەکەسە و 25 حیزب لە ژێر ناوی حیزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK) کە ئەندامی ئیدارەی خۆسەرن دەستی پێکردووە و ئەگەرچی تا ئەم کاتە نەگەشتۆتە ئەنجام بەڵام لە کۆتاییدا ئەنجامی دەبێت چوونکە ئەمریکا داوای لە لایەنە کوردییەکان کردووە مێکانیزمێک بۆ بەشداری کردنی هەموو لایەنەکان بدۆزنەوە.

حەمید شێخمووس ئەوەشی بیر هێنایەوە کە ئەمڕۆکە یەکگرتنی کورد تەنها خواستی حیزبەکان نیە بەڵکوو خواستی هەموو هاوڵاتییانە.

ئەندامی حیزبی چەپی کوردی سووریا زیادیشی کرد: چیتر کۆمەڵگەی کوردی لە حیزبەکانی قبووڵ ناکات کە ناکۆکییەکانیان قووڵ بکەنەوە و خەمسارد بن لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دەربازبوون لە قەیران.

شێخمووس گوتیشی تاکە چارەی کوردی سووریا ئەوەیە لەگەڵ یەک ڕێبکەون بۆ ئەوەی خۆ بپارێزن لە هەڕەشە و مەترسیی چاوەڕواننەکراو.

News Code 189510

Your Comment

You are replying to: .
captcha