پەرتەوازیی حزبە سیاسییەکان لە زیانی هەرێمی کوردستانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی لە دیداری ڕێکخەری گشتیی گۆڕاندا ڕایگەیاند پەرتەوازیی حزبە سیاسییەکان لە زیانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە سەردانی شاری سلێمانی کرد و لە گردی زەرگەتە لەگەڵ عومەری سەید عەلی ریکخەری گشتیی گۆڕاند کۆبوونەوە.

دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا، سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، "پێشتر لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆبوونەویێکمان لەگەڵ حزبەکان کرد و بڕیامان دا دواتر سەردانی حزبەکان بکەین".

لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی بۆ سلێمانی ئاشکرای کرد، "ئامانجی سەردانەکەم بۆ سلێمانی بۆ ئەوەیە تا لەگەڵ حزبەکان هەوڵی جدی بدەین تا ئەو کێشانەی لەناو هەرێم هەیە کەمی بکەینەوە".

ئاماژەی بەوەش دا، هەوڵدەدەن لەسەر بابەتی دەستوور هەندێک بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕبکەن.

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە کۆدەنگی دەستکەوتەکان زیاتر دەبێت و دەتوانن ئەوەی لە بەغدا بەدەستهێنراوە جێبەجێ بکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1895

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha