ڕێکخراوێکی ئەمریکی لەبارەی هێرشی دیکەی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا هوشداری دەدات

بەشی جیهان- کۆمیسیۆنی ئەمریکی ئازادی نێونەتەوەیی هۆشداری دەدات تورکیا بە ئامانجی ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی سەربازی دژ بە کوردەکانی سووریا، هێزەکان و کەرەستەی سەربازیی لە سەر سنووری سووریا کۆ کردۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی کۆمیسیۆنی ئەمریکیی ئازادیی نێونەتەوەیی ئایین یادداشتێکیان بڵاو کردۆتەوە و هۆشدارییان داوە لە ئەگەری هێرشێکی سەربازیی دیکەی تورکیا دژ بە کوردەکانی سووریا.

دوو بەرپرسی ئەو ڕێکخراوە ئەمریکییە یادداشتێکیان لە گۆڤاری نیوزویک بڵاو کردۆتەوە و هۆشدارییان داوە تورکیا بە جێگیر کردنی هێز و ئامێری سەربازیی لە سنوورەکانی سووریا دەیهەوێت بۆ جاری سێهەم بەشێک لە ناوچەکانی کوردستانی سووریا داگیر بکات.

ئەم ناوەندە ئەمریکییە ئەوەشی وەبیر هێناوەتەوە کە تورکیا لە ساڵی 2018 بەشی کوردنشینی عەفرینی لە باکووری ڕۆژاوای سووریا داگیر کرد و لە ئاکتەوبری 2019یش بەشێکی دیکەی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریای کونترۆڵ کرد. هێزەکانی سەر بەو وڵاتەیش لە سووریا لەو کاتەوە تا ئێستا خەریکی ئازار و گێچەڵ نیانەوەن بۆ کوردەکان و مەسێحیەکان و ئێزدییەکان.

لەو یادداشتەدا داوا لە ئەمریکا کراوە وێڕای ڕێگری کردن لە هەڵمەتە پاوانخوازانەکانی تورکیا لە باکووری سووریا، هەوڵبدات بۆ گوشار خستنە سەر تورکیا بەئامانجی چۆڵ کردنی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189498

Your Comment

You are replying to: .
captcha