پاسێكی تایبەت بە گواستنەوەی سەربازانی توركیا وەرگەڕا/کوژراو و بریندار هەن

بەشی تورکیا- لە ڕێگەی خێرای نێوان مێرسین و كرامان لە سنووری مێرسین، پاسێكی تایبەت بە گواستنەوەی سەربازانی توركیا وەرگەڕاوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی توركیا گیان لەدەست دانی پێنج سەربازی وڵاتەكە و برینداربوونی ژمارەیێكی دیكەی لە سنووری شاری مێرسین لە كوردستانی تورکیا راگەیاند.

بە گوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی بەرگریی توركیا، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە ڕێگەی خێرای نێوان مێرسین و كرامان لە سنووری مێرسین، پاسێكی تایبەت بە گواستنەوەی سەربازانی توركیا وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە پێنج سەرباز مردوون و ١٠ سەربازی دیكەش بە سەختی بریندار بوون.

باس لەوە دەكرێت كە ئەو ١٠ سەربازەی برینداربوون، برینەكانیان سەختە.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189486

Your Comment

You are replying to: .
captcha