کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵی BasNews لە زاری سەرچاوەیێکەوە کە نەیویستووە ناوەکەی بدرکێنێت نووسیویەتی ئەمریکا لە ناوچەی شەدادی سەر بە حەسەکە دەستی کردووە بە چێ کردنی گەورەترین بنکەی زەمینی و ئاسمانیی خۆی.
ناوچەکە بە دەستی هێزە کوردییەکانەوەیە و ئەمریکا بە ڕێژەی 50 دۆنم زەویی لە بازرگان و خاوەن ناوەکانی ئەو ناوچەیە کڕیوە و لە پڕۆژەی بەرهەمهێنانی بنکە ئاسمانییە ستراتێژیکەکەی خۆیدا بەکاری دەهێنێت.
Your Comment