12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کرا

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی شەمە 27ی پووشپەڕی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 369 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەختەوەرانە هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمار نەکراوە.

ئاماری مردن بە هۆی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:

سنە 127 حاڵەت

بانە 29 حاڵەت

سەقز 72 حاڵەت

کامێران 36 حاڵەت

قوروە 27 حاڵەت

دیواندەرە 24 حاڵەت

مەریوان 19 حاڵەت

بیجاڕ 25 حاڵەت

دێولان 10 حاڵەت

سەوڵاوا 0 حاڵەت

News Code 189465

Your Comment

You are replying to: .
captcha